GuidePedia

0

  • A close-up shot of a woman who is wearing a strapless dress

  • کاترینا کایف لە ١٦ی تەممووزی ١٩٨٣لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی.[٦] لە باوکێکی موسڵمان بەناوی محەممەد کایف و دایکێکی کریستیان بەناوی سوزان لەدایکبووە. خانمە ئەکتەری ھیندی بۆلیوودە ھاوکات نمایشکاری جلووبەرگە، خاوەن ڕەگەزناممەی بەریتانییە. یەکەم فیلمی کاترینا لەساڵی ٢٠٠٣ بوو بەفیلمی بووم (Boom). بەشی زۆری ئەم فیلمانەی بەم دواییە کە کاترینا کایف ڕۆڵی تیابینیوە لە ڕیزی پێشەوەی پڕ داھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوودە لەوانە (Dhoom 3) کە لەساڵی ٢٠١٣ دەرچوو لە ڕیزی دووەمی فیلمی پڕداھاتترینی مێژووی بۆلیوودە وە لەساڵی ٢٠١٤ بەیاوەری لەگەڵ ھریتیک ڕۆشەن لە فیلمی (Bang Bang!) توانیان سەرکەوتنێکی دی بەدەست بھێنن کە ئێستا فیلمەکە لە ڕیزی ھەشتەمی فیلمە پڕداھاتەکەی بۆلیوود دەبینرێت وە لە فیلمەکانی لەساڵی ٢٠١٢ بەناوەکانی (Ek Tha Tiger) لەگەڵ سەلمان خانکە ئەمەیان لەڕیزی نۆیەمە وە لەھەمان سال لە فیلمی (Jab Tak Hai Jaan) توانی سەرکەوتن بەدەستبھێنیت کە ئەمەی دووەمیان لە پلەی ١٢ەمی پڕداھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوودە.[٧]
  • نمایشکردن و سەرەتای کاری فیلم[دەستکاری]
    • کاترینا لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە بووە بە نمایشکار پاشان لە چەند پێشبڕکێیەکدا پلەی یەکەمی بە دەست ھینا واتە لە نمایشکریدا سەرکەوتنی بە دەست ھێناوە وە ئەوەشی وت ئەو ھەر لە لەندەن دەستی بە کاری نمایشکردنی جلووبەرگکردووە پێش ئەوەی بیتە ھیند لە ساڵی ٢٠٠٣ کە لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لە فیلمێکدا دا بەژداری کرد بە ناوی (‪(Boom‬ کە لەگەڵ ئەمیتاب باچان و جاکی شرۆف دا بەشداربوو کە ئەم فیلمە بە خراپی شکستی ھێنا، دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دوای یەکەم شکستی کە لە بۆلیوود، کاترینا ئەم جارە لە فیلمێک بەزمانی تیلیگۆی بەژداری کرد بەناوی Malliswari ە وە بوو بەڵام ئەمەیان سەرکەوتوو بوو. ساڵی دواتر وەکو خۆشەویستی ‫ئەبھیشەک باچان‬ دەرکەوت لە فیلمێکی سیاسی بەناوی سەرکار (Sarkar) ە وە لە دوای ئەم فیلمەش ڕۆڵی سەرەکی وەرگرت لە فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی لەگەڵ ‫سەلمان خان‬ دا بە ناوی (Maine Pyaar Kyun Kiya) وە فیلمیکی زۆر سەکەوتووبوو کاترینا توانی خەڵات بە دەست بھێنێت. وە لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەم جار لە بەرامبەرئاکشای کومار ڕۆڵی گێڕا لە فیلمیکدا بە ناوی Humko Deewana Kar Gaye سەکەوتنی بە دەست نەھینا. (دواتر ھەر لەگەڵ ئەکشەی کومار کاریان لە چەند فیلمێکدا کرد کە سەرکەوتوو بوون). لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی تیرۆرستی نیویۆرک (NewYork‬) دا بەژدار بوو لە بەرامبەر ‫جۆن_ئەبرەھام‬ و ‫نیل_نیتین‬ کە زۆر سەرکەوتوو بوو لە بۆکس ئۆفیس. باشان ھەر لە ساڵ ٢٠٠٩ دا لەگەڵ ڕانبیر کاپوور دا بەژداری فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی کرد بە ناوی Ajab Prem Ki Ghazab Kahani کە ئەمەش بەھەمان شێوە زۆر کەرکەوتوو بوو پلەی دووەمی لە لیستی بۆکس ئۆفیسی ٢٠٠٩ بە دەست ھێنا.

    Post a Comment

    سمایڵ
    :) :)) ;(( :-) =)) ;( ;-( :d :-d @-) :p :o :>) (o) [-( :-? (p) :-s (m) 8-) :-t :-b b-( :-# =p~ $-) (b) (f) x-) (k) (h) (c) cheer
    انقر لرؤية رمز الإبتسامة
    لإدراج التعبيرات يجب إضاف مسافة واحدة على الأقل :d.

     
    Top