GuidePedia

شێر و خهت "
چیرۆكێك شایهنی خوێندنهوهیه
لەسەروبەندی جەنگێكی گرنگو چارەنووسسازدا، سەرلەشكرێك بڕیاری دا.. بە لەشكرە زۆرو زەوەندەكەیەوە هێرش بكاتە سەر دوژمن. متمانەی زۆری بە خۆی هەبوو كە لە جەنگەكەدا سەركەوتن بە دەست دەهێنێت، بەڵام سەربازەكانی لە سەركەوتن، دوودڵو ڕاڕا بوون. لەسەر ڕێگەی جەنگەكەیاندا لە شوێنێكی سێبهر لایان دا.. پاش ئەوەی سەرلەشكر لەگەڵ سەربازەكانیدا نوێژی كرد.. دراوێكی ئاسنی دەرهێناو گوتی: ئێستە من ئەم دراوە هەڵدەدەم، ئەگەر شێر دەرچوو.. ئەوا لەم جەنگەدا سەردەكەوین، بەڵام ئەگەر خەت دەرچوو.. ئەوا شكست دەهێنین. چارەنووسی خۆی دەستنیشان كرد.. دراوی هەڵدا بۆ ئاسمانو هەمووان بە تامەزرۆییەوە تەماشایان دەكرد.. كاتێك دراوەكە كەوتەوە سەر زەوی، شێر دەرچوو.. ئیدی سەربازەكان دەنگی شادییان گەیشت بە تەشقی ئاسمان.. لە خۆشییاندا پێیان زەوی نەدەگرت.. بە تەواوەتی لە سەركەوتنیان دڵنیابوون.. سەرەنجام بە گوڕو تینەوە، پەلاماری دوژمنیان داو سەركەوتنیان بە دەستهێناو جەنگەكەیان بردەوە. دوای كۆتاییهاتنی جەنگەكە، ئەفەسەرێكی ناو لەشكرەكە.. لە سەرلەشكرەكەی پرسی: قوربان.. جەنگێكی ئاوا چارەنووسساز، چۆن دەبێت بە شێرو خەت بسپێردرێت؟! ئایا شێرو خەت توانای گۆڕینی ئاكامی جەنگی هەیە؟! سەرلەشكرەكە لە وەڵامیدا گوتی: هەق بە تۆیە. پاشان دراوەكەی پیشانی ئەفسەرەكە دا.. بەڵام هەر دوو ڕووی دراوەكە...... شێر
Top
Post a Comment