GuidePedia

0

هەریەک لە ناوی کیشوەر و وڵاتان و شارە جیاوازەکانی جیهان، واتا و هۆکارێکی تایبەتی ناونانەکەی هەیە، کە لەناویانداو بەپێی گێڕانەوە مێژوییەکان شیکار و واتای سەرنجڕاکێشی لەخۆگرتوە.
کیشوەرەکان
1. ئاسیا: لە زمانی سنسکریتی بە واتای خۆر دێت یاخود ئەو وڵاتەی خۆری تێدا هەڵدێت.
2. ئەفەریقا: بەپێی گێڕانەوە مێژوییەکان پادشایەک حوکمی زۆربەی ناوچەکانی ئەفەریقای کردوە و ناوی (ئەفریقش بن سەیفی) بوە.
3. ئوسترالیا: لە زمانی بۆلینیزیە بە واتای وڵاتی باشور دێت.
4. ئەوروپا: لەبارەی ناوەکەیەوە چەند سەرچاوەیەک هەیە، بەڵام نزیکترینیان باس لەوە دەکات کە ئەمە ناوی کچی یەکێک لە پادشاکانی فینیقینە بەناوی پادشا ئاجینۆر و لەلایەن شازادەیەکی یۆنانەوە رفێندراوە.
5. ئەمەریکای باکور و باشور: ئەو دو کیشوەرە بەناوی دەریاوانێکی ئیتاڵییەوە ناونراوە کە دوای کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس توانی زۆربەی ناوچەکانی ئەو دو کیشوەرە بدۆزێتەوە و ناوی (ئەمەریکۆ فینسۆبیچی) بوە.
ژمارەیەک شار و وڵات
6. ژاپۆن: بەمانای خۆر دێت.
7. فۆرمۆزا یاخود تایوان: وشەیەکی پورتوگالییەو بەواتای دورگەی جوان دێت.
8. فلیپین: بەناوی پادشای دوەمی ئیسپانیا (فلیپی دوەم) ناونراوە.
9. ئیندۆنیسیا: بەمانای دورگەی هیندی دێت.
10. سەنگافورە: بەواتای شاری رەش دێت.
11. سریلانکا: بەواتای دورگەی تیشکدراو دێت.
12. پاکستان: لە زمانی ئۆردۆدا بە واتای زەوی پاک دێت.
13. ئەفغانستان و تورکمانستان و ئۆزباکستان و زۆربەی ئەو وڵاتانەی ناوەکانیان بە (ستان) کۆتایی دێت، لە وشەیەکی فارسییەوە سەرچاوەی گرتوە و بەواتای وڵات یاخود ناوی گەلەکەی دێت، بۆ نمونە ئەفغانستان بەواتای وڵاتی ئەفغانییەکان دێت.
14. عەشق ئاباد: پایتەختی تورکمانستانە و بەواتای وڵاتی عەشق دێت.
15. تورکیا: بەواتای هۆزی تورک دێت.
16. ئەستەنبول: بەواتای ئیسلام بول دێت یاخود وڵاتی ئیسلام و لەلایەن محەمەد فاتیحی سەرکردەی عوسمانییەکانەوە ناونراوە، پێشتریش ناوی قوستنەتنیە بوە کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتی رۆمانییەکانەوە ناونراوە.
17. ئەنادۆڵ: وشەیەکی یۆنانییە و بەواتای ئەو وڵاتە دێت کە خۆری تێدا هەڵدێت.
18. سوریا: وشەیەکی یۆنانیە و بەواتای خۆر دێت.
19. حەلەب: بەواتای زەوی پەنیر دێت.
20. لوبنان: بەواتای شاخی سپی دێت.
21. غەزە: وشەیەکی فینیقیە و بەواتای هێز دێت.
22. ئەریحا: بەواتای زەوی مانگ دێت.
23. کوەیت: بەواتای کۆشک دێت.
24. یەمەن: بە واتای راست یاخود باشور دێت.
25. مۆنتینیگرۆ: بەوڵاتی شاخی رەش دێت.
26. قوبروس: بەمانای زەوی مس دێت.
27. بۆسنە: بەواتای روبار دێت.
28. لیبیا: بەواتای زەوی ئەسمەرەکان دێت.
29. پاریس: بەواتای وشەی روناکی دێت.
30. ئیسپانیا: بەواتای پێستی کەروێشک دێت.
31. لەندەن: بەواتای تەم دێت.
32. هۆڵەندا: بەواتای زەوی نزم دێت.
33. کۆبن هاگن: بەواتای بەندەری بازرگانی دێت.
34. فللەندا: بەواتای زەوی خێر دێت.
35. نەرویژ: بەواتای زەوی باکور دێت.
36. ئایسلەندا: بەواتای زەوی بەستەڵەکی دێت.
37. گریلاند: بەواتای زەوی سەوز دێت.
38. نیویۆرک: ناوە کۆنەکەی هۆڵەندا یان ئەمستەردامە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هۆڵەندییەکان لەسەرەتدا دۆزیانەوە و دواتریش بەریتانییەکان داگیریان کرد و بەناوی شاری یۆرکی بەریتانیاوە ناونراوە.
39. مانهاتن: کە بەگەورەترین ناوچەی نیویۆرک دادەنرێت، بەواتای کۆتایی جیهان دادەنرێت.
40. واشنتۆن: بەناوی جۆرج واشنتۆن سەرکردەی جەنگی سەربەخۆیی ئەمەریکا لە دژی بەریتانییەکان ناونراوە.
41. فیلادیڤیا: وشەیەکی یۆنانیە و بەواتای خۆشەویستی برایانە دێت.
42. لۆس ئانجلۆس: بەواتای شاری فریشتەکان دێت.
43. هندۆراس: بەواتای وڵاتی قوڵایی دێت.
44. کۆڵۆمبیا: بەناوی کریستۆفەر کۆلۆمبۆسەوە ناونراوە.
45. ئیکوادۆر: بەواتای هێڵی ناوەڕاست دێت.
46. فەنزەوێلا: بەواتای چەکی بچوک دێت.
47. بەرازیل: وشەیەکی پورتوگالییە و بەواتای داری (براسیل) دێت.
48. ئەمازۆن: لە زمانی گەلی مایادا بە واتای تێکشکێنەری بەلەم دێت.
49. کۆستەریکا: بەواتای کەناری دەوڵەمەند دێت.
50. جامایکا: بەواتای خاکی دارستان و ئاو دێت.
51. هایتی: بەواتای بەندەری جوان دێت.
52. گواتیمالا: خاکی ئەو باڵندانەی کە مار دەخۆن.
53. چیلی: بەواتای خاکی سپی دێت.
54. ئەرژەنتین: بەواتای خاکی زیو دێت.
55. ئسیوبیا: بە واتای روخساری سوتاو دێت.
56. مالی: بەواتای ئەو شوێنە دێت کە پادشای تێدا دەژی.
57. زەریای ناوەڕاست: بەهۆی هێمنی ئاوەکەیەوە لەلایەن بەریتانییەکانەوە ناونراوە.
58. دەریای رەش: بەهۆی تاریکی و قوڵی ئاوەکەوە ناونراوە.
59. دەریای سور: بەهۆی ئەوەی کەنارەکانی رەنگی سورە ناونراوە.
60. دەریای سپی ناوەراست: بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەرەکانی جیهانەوە و زۆرینەی ئەو دانیشتوانانەی لە دەوروبەری ئەو دەریایە دەژین رەنگی پێستیان سپییە.
61. سعودییە: بەناوی بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەوە ناونراوە کە بنەماڵەی (ئالسعودە).
62. ئینگلتەرا: بەواتای خاکی فریشتەکان دێت.
63. ئەڵمانیا: بەواتای وڵاتی پیاوەکان دێت.
64. هندستان: بەپێی هەندێک لە سەرچاوە مێژوییەکان بەواتای (بەهارات) دێت.
65. عێراق: بەپێی گێڕانەوە مێژوییەکان بەهۆی نزیکییەوە لە دەریا بەو ناوەوە ناونراوە.
66. ئێران: بەواتای خاکی ئارییەکان دێت.
68. چین: لە زمانی ماندارییەکاندا بەواتای ئاسمان دێت.
69. مەنگۆلیا: بەمانای 5 گیاندارەکە دێت
70. مەقدۆنیا: بەواتای وڵاتی بەرز دێت.

Post a Comment

 
Top