GuidePedia

0


توێژەرەوەكانی بواری تەندروستی  لەڕاپۆرتێكی نوێدا ئەوەیان ئاشكرا كرد كە جەستەی مرۆڤ بەگوێرەی تەمەنی پێویستی بەوە هەیە لەشەو ڕۆژێكدا چەند كاتژمێر بخەوێت،لەم توێژینەوەیدا كۆمەڵێك كەس لەچەندین تەمەنی جیاوازدا بەشداریان كرد و ئەمەش ئەنجامی توێژینەوەكە بوو:
1-ئەو منداڵانەی كەتازە لەدایكبوون ئەو پێویستە لەشەو ڕۆژێكدا 14 بۆ 17 كاتژمێر بخەون.
2-كاتێك منداڵ دەبێتە 11 مانگ ئەوە جەستەی پێویستی بە 12 بۆ 15 كاتژمێر خەوتن هەیە.
3-كاتێك منداڵ دەگاتە تەمەنی دوو ساڵی ئەوە پێویستە لەشەوڕۆژێكدا 11 بۆ 14 كاتژمێر بخەوێت.
4-لەتەمەنی 3 بۆ 5 ساڵی پێویستە منداڵ 10 بۆ 13 كاتژمێر لەشەو ڕۆژێكدا بخەوێت.
5-كاتێك منداڵ دەچێتە خوێندنگە واتە لەتەمەنی 6 بۆ 13 ساڵی پێویستە لەماوەی شەو ڕۆژێكدا 9 بۆ 11 كاتژمێر بخەوێت.
6-لەتەمەنی 14 بۆ 17 ساڵی جەستەی مرۆڤ پێویستی بە 8 بۆ 10 كاتژمێر خەوتن هەیە .
7-ئەو كەسانەی كەگەنج و پێگەیشتون پێویستە لەشەو و ڕۆژێكدا 7 بۆ 9 كاتژمێر بخەون.
8-كاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە واتە لەتەمەنی 65 ساڵی و بەرەو دوا پێویستە 7 بۆ 8 كاتژمێر لەشەو ڕۆژێكدا بخەون.

Post a Comment

 
Top