GuidePedia
چيروكى ئه‌و كوڕه‌ى به قورئان له باوكى خۆى دا.
ئه‌و كوڕه قوتابى بوو .. به دڵى خۆشه‌وه له قوتابخانه هاته‌وه چوونكه پله‌ى 96% هێنابوو
باوكى زۆر به دڵخۆشيه‌وه پێشوازى لێ كرد و ووتى:
هه‌ر چيت ده‌وێ به ديارى داواى بكه .. كوره‌كه يه‌كسه‌ر ووتى " سه‌ياره "
باوكه ووتى : ده‌بێ شتێكت بۆ بێنم له سه‌ياره به‌نرختر بێت, به مه‌رجێك به نمره‌ى زياتر له ساڵى داهاتوو ده‌رچى ...
ساڵى پاشى كوڕه‌كه نمره‌ى 98% به‌ده‌ست هێناو و به دڵێ خۆش هاته‌وه و ڕووى له ژوورى باوكى كرد بۆ وه‌رگرتنى دياريه‌كه‌ى ...
باوكى كه كارتى كوڕه‌كه‌ى بينى, قورئانێكى بپێدا و ووتى ئه‌وه ديارييه‌كه‌ته !
كوڕه‌كه ووتى: دواى ئه‌و هه‌موو ماندوبوونه .. قورئانم پێ ده‌ده‌ى ... قورئانه‌كه‌ى له ڕووى باوكى دا وپێش ئه‌وه‌ى ده‌رچێته ده‌ره‌وه به باوكى ووت : ئيتر نايه‌مه‌وه ئه‌م ماله!, و جوێنى به باوكى دا و ده‌رچوو ...
دواى چه‌ند مانگێك كوڕه‌كه په‌شيمان بوو له‌و كاره‌ى كردى وگه‌ڕايه‌وه ماڵه‌وه .. به‌ڵام .. باوكى مردبوو .. و ئه‌ويش ده‌ستى كرده قورئانه‌كه‌ى ديارى باوكى بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئايه‌تێك بخوێنێته‌وه دڵى پێ ئارام بكاته‌وه ..
كاتێ ده‌يكاته‌وه ده‌بينێ قورئانه‌كه بريتى يه له قالبێك سويچى ئه‌و سه‌ياره‌ى تيايه كه باوكى به ديارى بۆى هێنابوو ... !
كوڕه‌كه له خه‌فه‌تا تووشى ئيفليجى بوو, و له‌به‌ر گريان قسه‌ى پێ نه‌ده‌كرا
ئه‌وان دايك و باوكتن ... ئه‌گه‌ر دڕكيشت پێ بده‌ن ... پێويسته وه‌رى بگرى و سوپاسيان بكه‌ى ... چوونكه به دڵنياييه‌وه ئه‌وان خۆشى و به‌رژه‌وه‌ندى تۆيان ده‌وێ و په‌له مه‌كه له بڕيار دان و ڕه‌فتار كردن به‌رانبه‌ريان ,,,,
Top
Post a Comment