GuidePedia

0

Picture

* چاڕڵی چاپڵن یەكەمین ئەكتەر بوو لە مێژوودا، كە ساڵی 1925 وێنەكەی لە رووبەرگی گۆڤاری "تایمز"ـدا بڵاو كرایەوە.

* تەرمی چاپڵن لە قووڵایی دوو مەتر نێژراوە و بە چیمەنتۆ پڕكراوەتەوە، چونكە دوای یەك هەفتە لە مردنی تەرمەكەی دزرا و دوای 11 هەفتە وەرگیرایەوە.

دوای مردنی كەشتییەكی ئاسمانی ئۆكڕانیایی بە ناویەوە كرا.
* چارڵی ئاشقی كچە گەنجەكان بوو.

یەك خەڵاتی ئۆسكاری بە دەست هێناوە، ئەویش لە ساڵی 1929ـدا بوو.

 فیلمێكی بەرهەم هێنا، بەڵام هەرگیز كەس نەیبینی، فیلمەكە دەبوو لە ساڵی 1933ـدا نمایش بكرێت، بەڵام چاپڵن بە بەرچاوی خەڵكەوە شریتەكەی دڕاند و كەسیش تا ئێستا نەیزانی بۆ.

 چاپڵن هەرگیز باوەڕی بە بەرهەمهێنانی فیلم و دەنگ پێكەوە نەبوو، ئەو پێی وا بوو فیلمی بێدەنگ قووڵترە و فیكری خەڵك زیاتر دەورووژێنێت.

 چارڵی ئامادە بوو دیمەنێك سەد جار دووبارە بكاتەوە بۆ ئەوەی جوانترین دیمەنی نواندنی دەست بكەوێت، بەهۆی ماندووبوون و نەخۆشی شەكرەوە زۆرجار ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرا.

بە هۆی بۆچوون و هەڵوێستی سیاسییەوە چاپڵن لە ساڵی 1953ـدا لە ئەمەریكاوە بۆ سویسڕا دوور خرایەوە و تا ئەو ڕۆژەی مرد هەر لەوێ مایەوە...

Post a Comment

 
Top