به‌راوردێكی سه‌یر له نێوان كوشتنی دوو سه‌رۆكی ئه‌مریكادا
هه‌مه‌ڕه‌نگ
ئه‌براهام لینكۆڵن و جۆن كێنه‌دی دوو سه‌رۆكی مێژوویی ئه‌مریكان و هه‌ردووكیان كوژران به‌ڵام كوشتنیی ئه‌م دوو سه‌رۆكه له دوو كات و مێژووی جیاوازدا هه‌موانی تووشی سه‌رسورمان كردووه به‌وه‌ی نزیكییه‌كی سه‌یر له رێكه‌وتی خۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تیان و كاركردن و ته‌نانه‌ت به‌ر له كوشتن و پاش كوشتنه‌كه‌شیاندا هه‌یه.
- لینكۆڵن هه‌ڵبژێردرا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ساڵی ١٨٤٦
- كێنه‌دی هه‌ڵبژێردرا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ساڵی ١٩٤٦
- لینكۆڵن هه‌ڵبژێردرا وه‌ك سه‌رۆك له ساڵی ١٨٦٠
- كێنه‌دی هه‌ڵبژێردرا وه‌ك سه‌رۆك له ساڵی ١٩٦٠
-هه‌ردووكیان زۆر گرنگیان به مافه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌دا
-ژنی هه‌ردووكیان مناڵێكیان لێ ون بوو كاتێك له كۆشكی سپی هاتنه ده‌ره‌وه
- هه‌ردوو سه‌رۆك، له ڕۆژی هه‌ینی كوژران
- هه‌ردووكیان گولله به‌سه‌ر سه‌ریان كه‌وت.
- سكرتێره‌كه‌ی لینكۆڵن ناوی كێنه‌دی بوو.
- سكرتێره‌كه‌ی كێنه‌دی ناوی لینكۆڵن بوو.
-بكوژی هه‌ردووكیان هاوڵاتی ئه‌مریكای باشور بوون.
- جێگره‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه ناوی جۆنسن بوو كه باشوری بوو.
- ئه‌ندرو جۆنسن جێگای لینكۆڵنی گرته‌وه كه له دایكبووی ١٨٠٨بوو.
-ئه‌ندرو جۆنسن جێگای كێنه‌دی گرته‌وه له‌دایكبووی ١٩٠٨ بوو.
- جۆن ویڵكز بوس كه بكوژی لینكۆڵن بوو له دایكبووی ١٨٣٩ بوو.
- لی هارڤی ئۆسواڵد كه بكوژی كێنه‌دی بوو له دایكبووی ١٩٣٩ بوو.
- هه‌ردوو بكوژه‌كه كورتكراوه‌ی ناویان نه‌بوو، به هه‌رسێ ناوه‌كه. بانگهێشتده‌كران.
- ناوی هه‌ردوو بكوژه‌كه له ١٥ پیت پێكهاتووه.
هێشتا ماوه !
- لینكۆڵن له سینه‌مایه‌ك كوژرا ناوی 'فۆرد' بوو
- كێنه‌دی له ئۆتۆمبێلێك كوژرا ناوی 'لینكۆڵن' بوو وه دروستكراوی كۆمپانیای 'فۆرد' بوو
- بوس و ئۆسواڵد هه‌ردوو بكوژه‌كه پێش دادگاییكردنیان كوژران
نهێنی سه‌یرتر ماوه
- لینكۆڵن به هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت له ناوچه‌ی مۆنرۆ مارلیلاند بوو
- كێنه‌دی به هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت له‌گه‌ڵ مارلین مۆنرۆ بوو
له هه‌مووی سه‌یرتر
-لینكۆڵن له سینه‌مادا كوژرا و بكوژه‌كه ڕایكرد بۆ كارگه‌یه‌ك
- كێنه‌دی له كارگه‌یه‌كه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و بكوژه‌كه ڕایكرد بۆ سینه‌ما
سێ له يه‌كچوو له ساڵى 1933 له دايك بوون ، پزيشكه‌كه پێشبينى كرد كه زۆر ناژين
ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به بۆنه‌ى چه‌ژنى له دايك بوونيان له
ته‌مه‌نى 80 ساڵي
ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به بۆنه‌ى چه‌ژنى له دايك بوونيان له
ته‌مه‌نى 80 ساڵي
Post a Comment
انقر لرؤية رمز الإبتسامة
لإدراج التعبيرات يجب إضاف مسافة واحدة على الأقل