GuidePedia

0

ڕۆژێکیان لە کۆڕ و دانیشتنێکی پێغەمبەردا (د.خ) پیاوێک کە ناسراوبوو بە مرۆڤێکی دز و داوێن پیس و تاوانبار، لەم کاتەدا گوێ بیستی پێغەمبەر بوو (د.خ) کە دەیفەرموو: (من ترک شيئا في الحرام ناله في الحلال). واتە: هەرکەسێ واز لە حەڕامێک بهێنێت خوای گەورە بە وێنەی ئەم حەڕامە حاڵاڵی پێ دەبەخشێت. ئەم فەرموودەیە زۆر کاریگەر بوو لەسەر دڵ و دەروونی ئەم پیاوە، بەڵام کاتێک کە شەوداهات وەکو جاران گەڕایەوە سەر تاوانەکانی، لەکاتێک کە خەڵک خەوتبوو دونیا خامۆش بوو، بوونەوەر بێ هەست بوو، ڕووی کردە ماڵی ئافرەتێکی باوەڕدار کە پیاوەکەی نەمابووبەتەنها لە خانوێک ژیانی بەسەر دەبرد، ئەم پیاوە بەژوورەکانی ئەم خانووە دەگەڕا لەناکاو چاوی بە خواردنێکی ئامادەکراو کەوت، کەویستی بیخوات فەرموودەی سەرەوەی بیرکەوتەوە و نەیخوارد هەرچەندە زۆر ئارەزووی ئەم خواردنەوەی دەکرد، وە لە ژوورێکی تر کیسەیکی پڕ لە ئاڵتوونی درەوشاوەی کەوتە بەرچاو، کاتێک کە ویستی هەڵیگرێت دووبارە ئەم فەرموودەیەی کەوتەوە یاد و وازی لێهێنا، دواتر ئافرەتەکەی بینی شەیطان وەسوەسەی کردە دلەوە کە لێی نزیک بیتەوە بەڵام دووبارە ئەم فەرموودەیەی هاتەوە بیر و لەخانووەکە دەرچوو و بێ کردنی هیچ تاوانێک، ئینجا ڕۆشت بۆ ئەوەی نوێژی بەیانی بکات لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ)، دوای بەجێگەیاندی نوێژ لە سوچێکی مزگەوت دانیشت و بیری لەم ڕووداوە دەکردەوە، لەو ساتەدا ئافرەتەکە هاتە لای پێغەمبەر (د.خ) تاکو چیرۆک و بەسەرهاتی دزەکەی بۆ باس بکات کە هیچ خیانەتێک و دزیەکی نەکرد و ئافرەتەکەی تووشی سەر سوڕمان کردبوو، ئەم ڕووداوە بزەی خستە سەر لیوانی پێغەمبەر (د.خ)، بۆیە پێغەمبەر (د.خ) پرسیاری لە ئافرەتەکە کرد: "ئایا بەتەنیا ژیان بەسەر دەبەی؟" وتی: "بەڵێ، مێردەکەم ماوەیەکە کۆچی دوایی کردووە". ئینجا پێغەمبەر (د.خ) ئاماژەی بۆ ئەوپیاوە کرد کە لەسووچێکی مزگەوت دانیشتبوو، فەرمووی: "ئایا خێزانداری؟" وتی: "نەخیر، ماوەیەکە خێزانەکەم کۆچی دوایی کردووە". پێیای فەرموو(د.خ)، ئایا ڕازین لەیەکترتان مارە بکەم؟ لەبەر شەرم جوابیان نەدایەوە.
پێغەمبەر (د.خ) لەیەکتری مارەکردن، لەوکاتەدا پیاوەکە فرمێسک بەچاوەکانی هاتنە خوارەوە و ئەم ڕووداوو بەسەرهاتەی بۆ باسکردن و ئافرەتەکەش دڵنیایی ئەوەی کردەوە کە ئەوماڵە هی ئەوبوو کە ئەو پیاوە چووبوو.
کاتێک بەیانی بووەوە چوون بۆ ئەو ماڵەیە، ئەم خواردن و خۆراکە ئامادەکراوەی کە لەژوورەکەدانرابوو و ئەوپیاوە لەپێناو خودا نەیخوارد پێکەوە خواردیان، وە بوو بە خاوەنی زێڕ و ئاڵتوونەکە و ئەم ئافرەتە بەڕێگایەکی حەڵاڵ و درووست.


Post a Comment

 
Top