GuidePedia

0

شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لە ھیندستان. بە (پادشای بۆڵیوود) ناسراوە. خان تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٧٠) فیلمدا کردووە..[١]
خان لە ساڵانی (٨٠)کاندا دەستی کرد بە کاری ھونەری و سەرەتا بە شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد. یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (دیوانا (فیلم)) (Deewana) بڵاو کردەوە. لە دوای ئەم فلیمەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە ھەرە بە ناوبانگەکانی وڵاتی ھیندستان ناوبانگی دەکرد بەھۆی لێھاتووی و جوانی نمایش کردنی لە فیلمەکانیدا. ھەروەھا خان بە یەکێک لە ھەرە ئەکتەرە گەورە و بە ناوبانگەکانی جیھان ئەژمار دەکرێت ، بە زیاتر لە ملیارێک ھەوادارەو و ھاندەرەوە لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا (نیوس ویک) بە یەکێک لە (٥٠) کەسی زۆر بە توانای جیھان ھەڵیبژارد.
ژیاننامە
خان لە ساڵی (١٩٦٥ز) لە خێزانێکی موسڵمان لە شاری نیو دەلھی سەر بە وڵاتی ھیندستان لە دایکبووە. باوکی (تاج محەمەد خان) یەکێک بوو لە خەباتکەرانی سەربەخۆیی ھیندستان لە پیشاوەر (ھیندستانی بەریتانی). خان خوشکێکی گەورەتر لە خۆی ھەیە بە ناوی (شەھناز). ھەروەھا لە کاتی لە دایکبووندا ناوی (شاروخ) واتە (ڕووخسای پادشا)ی لێنراوە.
خان لە قوتابخانەی (ست. کۆڵومبا) (St.Columba's School) دەیخوێند کە لەم قوتابخانەیە زۆر سەرکەوتوو بوو لە وەرزش و دراما و ئەکادیمی. لێرە دیاری ساڵانەی قوتابخانەکەی وەرگرت بە ناوی (Sword Of Honour) واتە (شمشێری شەرەف) کە ئەم دیاریە ساڵانە دەدرا بەو قوتابیەی کە ھێمای ڕۆحیەتی قوتابخانەکە بوو. پاشان لە نێوان ساڵانی (١٩٨٥-١٩٨٨ز) کۆلێجی (ھانسراج)ی تەواو کرد و بڕوانامەی (بەکالریۆس)ی لە بەشی (ئابووری) وەرگرت. پاشان بڕوانامەی (ماستەر)ی لە (پەیوەندییەکانی بارستە) (Mass Communications) لە (زانکۆی نیشتیمانی ئیسلامی) (جامعة میلیە إسلامیة) بە دەست ھێنا. پاشانیش دەستی کرد بە بەشداری کردن لە بواری فیلمدا لە بۆڵیوود. وە لە تەواوی ژیانیدا کەسێکی بەھرەمەندی دەستنیشان کە دەتوانێت جێگەی بگرێتەوە ئەو کەسەش بەناوی (زریان رێباز) ناسراو بە (زریان خان)وە بەشدارە لە فیلمی (jab tak hai jaan) وە لە کۆتاییەکەشدا فیلمەکەی پێشکەش کرد بە (زریان خان)

له لايان محمد.عبدالله



Post a Comment

 
Top