سەلمان خان ناوی تەواوی عەبدولڕەشید سەلیم سەلمان خان (بە ئینگلیزی: Salman Khan) ئەکتەرێکی سەرکەوتووی سینەمای هیندییە (بۆڵیوود)، کوڕی نوسەری گەورەی فیلم (سەلیم خان)ە، لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ لە ناوچەی ئیندۆر لە شاری مادیا پرەدیش لە هیندستان لە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی لەدایکبووە و دایکی بەڕەشەڵەک هیندۆسە. دووبرای بەناوی (ئارباز خان و سوهەیل خان) دوو خوشکی بە ناوی (ئەلڤیراو ئاربیتا) هەیە، کە ئاربیتا کچی هەڵگیراوەیە و خێزانی خان بەخێویان کردووە. سەرەتای دەستبەکاربوونی بۆ ساڵی ١٩٨٨ دەگەڕێتەوە کە بەڕۆڵی (فیکی بهاندرای) لە فیلمی (Biwi Ho To Aisi) بەشداری کردووە. سەلمان خان لە گۆڤاری بەناوبانگی (People) لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕیزبەندی حەوتەمی سەرنجراکێشترین ئەکتەرەکانی جیهاندا بووە، چوارەم ئەکتەری هیندنیە کە لە مۆزەخانەی خاتوو توسو لە لەندەن بە مۆم پەیکەری بۆ دروستکراوە.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post a Comment