GuidePedia
چیرۆكی گورگ و له‌ق له‌ق!!
;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;;
گورگێگ پارچه ئێسقانێك له‌قوڕگیدا گیرابوو به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕا بۆئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات و بۆی ده‌ربێنێت.!!!
له‌و كاته‌دا گه‌یشت به‌له‌ق له‌قێك و داوای لێ‌كرد كه له‌و ناخۆشی و عه‌زابه ڕزگاری بكات و له‌به‌رامبه‌ردا پاداشتێك وه‌ربگرێت..!!!
حاجی له‌ق له‌قه‌كه سه‌ری برده ناو ده‌می گورگه‌كه‌وه‌و ئیَسقانه‌كه‌ی ده‌رهێنا, هه‌ربۆیه له‌به‌رامبه‌ردا داوای پاداشتی كرد..!!!
گورگه‌كه‌ش پێ ی وت: ئه‌ی دۆسته نه‌فامه‌كه‌ی من, مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سه‌رت به‌سه‌لامه‌تی له‌ده‌ممدا ده‌رهێناوه به‌س نیه بۆت!!!!؟؟
كاتێك كه‌سێك هاوكای و خزمه‌تی كه‌سێكی ناشایسته ده‌كات, ته‌نها چاوه‌ڕێیه‌ك كه له‌و هه‌یبێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر توشی زیانێك نه‌بێت به‌ده‌ستی ئه‌وه‌وه, ئه‌وه قازانجێكی گه‌وره‌یی كردوه..!!!
Top
Post a Comment