
دیدێكی قورئانی بۆ حكومه‌ته دیموكراتیه‌كه‌ی به‌ڵقیس‌و
حكومه‌ته دیكتاتۆریه‌كه‌ی فیرعه‌ون
شێخ محسن حسین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زنجیره‌ی هه‌ژده‌هه‌م: درێژه‌دان به بابه‌تی [ ئه‌و ڕاوێژه( شوری) شكلیه‌ی كه فیرعه‌ون په‌یڕه‌وی ده‌كردو‌و ئیداره‌ی دار‌و ده‌سته‌كه‌ی پێ ئه‌دا]
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌رده‌وام ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان له قاڵبی مشۆره‌ت‌و راوێژدا ڕه‌ئی خۆیان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا فه‌ڕز ده‌كه‌ن، ئه‌م شێوازه‌ش به‌مه‌به‌ستی زۆر كردن له‌خه‌ڵك تاله‌سه‌ر بێباوه‌ڕی به‌رده‌وام بن‌و دوور بكه‌ونه‌وه له ڕێگای ڕاستی‌و په‌یامه ئاسمانیه‌كان.
ئه‌م یاسای جه‌نگه‌ڵستانه‌ش بووه‌ته ده‌ستوری هه‌موو ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان له‌هه‌موو زه‌مه‌نێكدا، به‌ڵام به‌رگێكی دیموكراتی به‌به‌رداكراوه‌و مۆركی شه‌رعی‌و قانونی لێ دراوه، یه‌ك به‌یه‌كی بڕگه‌و مادده‌كانی ئه‌و ده‌ستوره‌ش ته‌نها بۆ درێژه پێدانی سیاسه‌تی ئه‌و ڕژێمه‌یه، بۆیه ده‌بینین هه‌ر ڕوداوێك سودی نه‌بێت‌و بێ كاریگه‌ری بێت‌و به‌هۆیه‌وه هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌رپا نه‌بێت دانراوه ڕیفراندۆمی بۆ بكرێت‌و جه‌ماوه‌ری ڕه‌شو ڕووت بڕیاری له‌سه‌ر بدات‌و یه‌كلای بكاته‌وه، له وڵاتێكیش كه ده‌ستورێكی ئاوا په‌یڕه‌و ده‌كرێت ڕژێمێكی داپڵۆسێنه‌ر‌و گه‌لێكی شه‌رمن‌و ترسنۆك به‌رهه‌م دێنێت.
ده‌بینیت تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه وازیان له‌گۆڕانكاری هێناوه‌و نه‌ئه‌مر به‌چاكه ده‌كه‌ن‌و نه‌به‌گری له خراپه ده‌كه‌ن، چونكه فیرعه‌ون‌و ئه‌و ڕژێمانه‌ش كه‌وه‌ك ئه‌و حكومڕانی ده‌كه‌ن [ وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُ وَمَا هَدَى ] طـه:79
واته: فیرعه‌ونیش ڕێی له‌گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵه‌كردو ڕێنموونی نه‌كردن‌و گومڕای كردن
كاتێك تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك ئیراده له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئیتر با به‌رنامه‌و كار‌و فه‌رمانه‌كان ڕاست‌و دروستیش نه‌بن ئه‌مان به‌ناچاری هه‌ر قبوڵكردن‌و گوێڕایه‌ڵیان بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌و كۆمه‌ڵگا دامه‌وه‌ی كه ڕژێمێكی وه‌ك فیرعه‌ون حوكمی ده‌كات [...فَاتَّبَعُوا أَمْرَ فِرْعَوْنَ وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ، يَقْدُمُ قَوْمَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَأَوْرَدَهُمُ النَّارَ وَبِئْسَ الْوِرْدُ الْمَوْرُودُ ] هود:97-98
واته: خه‌ڵكه‌كه گوێ له‌مشتی فیرعه‌ون بوون‌و شوێن فه‌رمانه‌كانی كه‌وتن، له كاتێكیشدا كه كار‌و فه‌رمانی فیرعه‌ون دژی ڕاستی بوون‌و ته‌ندروست‌و ژیرانه نه‌بوو [ چونكه سته‌مكار بوو خۆی به خوا ده‌دایه قه‌ڵه‌م ]، له ڕژی قیامه‌تیشدا ئه‌و فیرعه‌ونه سته‌مكاره وه‌پێش ده‌سته‌و شوێنكه‌وتووانی خۆی ده‌كه‌وێ‌و هه‌مووان ده‌باته ناو ئاگری دۆزه‌خ، ئای چه‌نده خراپه ئه‌و چونه ژوره‌وه‌یه‌و ئه‌و شوێنه‌ش كه ده‌چنه ناوی.
Post a Comment
انقر لرؤية رمز الإبتسامة
لإدراج التعبيرات يجب إضاف مسافة واحدة على الأقل