پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی رێگه‌یه‌كی سه‌یری بۆ وازهێنان له خوی فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر گرتوه‌ته‌به‌ر، ئه‌ویش به‌وه‌ی كچێكی به‌كرێ گرتوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جارێك چوه ئه‌و سایتانه‌وه به‌ر شه‌پازله‌ی بدات.
مانیش سیسی، كه پرۆگرامسازی كۆمپیوته‌ره بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، 8 دۆلار به‌و كچه ده‌دات بۆئه‌وه‌ی له ته‌نیشتییه‌وه دابنیشێت و ته‌نیا كاریشی ئه‌وه بێت ئه‌گه‌ر چوه سایتی فه‌یسبوك و تویته‌ر و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تره‌وه لێیبدات.
سیسی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی: هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری ده‌كرد، كه ده‌مبینی رۆژانه 19 سه‌عات به‌دیار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داده‌نیشم، له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌و كاته له‌سه‌ر كار به‌سه‌ر ببه‌م.
سیسی ئه‌وه‌شی وتوه: له‌وه‌ته‌ی ئه‌و بڕیاره‌م داوه، توانای كاركردن و به‌رهه‌مهێنانم له 38%وه بۆ 98% به‌رزبوه‌ته‌وه.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post a Comment