GuidePedia
كچێك ئه‌ڵێت له‌كاتى سه‌فه‌ركردنم به‌مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى عه‌مره ژنێكم بینى كه دانيشتبوو زۆر به‌كوڵ ئه‌گریا و ئه‌وه‌نده‌ى تێبینیم كرد ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م گریانه‌ى به‌رده‌وام بوو،،منیش به‌ره‌و ڕووى ڕۆشتم و وتم..دایه‌گیان كه‌مێك ئــارام به،،پاشان پرسیم له‌هۆكارى ئه‌و گریانه‌ى ئه‌ویش ده‌ستى كرد به‌گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكه‌كه‌ى وتى من و هـــاوسه‌ره‌كه‌م زۆریه‌كمان خۆشئه‌ویست هـــاوسه‌رگیریشمان له‌سه‌ربنه‌مایى خۆشه‌ویستى بوو...به‌ڵام پاش تیبه‌ربوونى دوو ساڵ ده‌ركه‌وت كه‌من مناڵم نابێت ...هه‌میشــــه به هاوسه‌ره‌كه‌مم ئه‌وت كه پێویسته ژنێكى تر بهێنیت به‌ڵام ئه‌و هه‌موو كات توڕه ئه‌بوو و ڕ‌ازى نه‌بوو...دوایى هه‌وڵێكى زۆر رازی بوو ژنی هێنا و كورێكى بوو به‌ڵام من زور ڕقم له ژنه‌كه و مناڵه‌كه‌ش بوو چونكه هاوسه‌ره‌كه‌م زۆرى خۆش ئه‌ویستن و گرنكى زۆر پێ ئه‌دان....ڕۆژێك هاوسه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى سه‌فه‌رى كرد و مناڵه‌كه‌ى له‌لاى من جێهێشت...دره‌نگانى شه‌و مناڵه‌كه یارى ئه‌كرد كه‌ش و هه‌واش زور سارد بوو.....مناڵه‌كه به‌ره‌و ئاگردانه‌كه چوو منیش ڕامكرد نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى دوورى بخه‌مه‌وه به‌ڵكو تا توانام بوو توند ده‌ستیم گرت و خستمه ناو ئاكره‌كه به‌مه‌ش ده‌ستى هه‌مووى سوتا و تائیستاش كه گه‌وره بووه ئه‌و ده‌سته‌ى ته‌واو نیه و شوێنه‌وارى سوتاوى پێوه دیاره له‌و كاته‌ى من ده‌ستى ئه‌و مناڵه‌م سوتان ته‌له‌فۆنم بۆكرا كه هــاوسه‌ره‌كه‌م و ژنه‌كه‌ى به رووداوى هاتوجو مردوون.... من ئه‌و مناڵه‌م گه‌وره كرد زۆریشم خۆش‌ویست و ئێستا ئه‌و هه‌موو كه‌سێكى منه...ئێستا من پیر بووم ئه‌و من به‌خێوئه‌كات ته‌نانه‌ت پێشم ئه‌ڵیت (دایه).... هه‌مووكات كه ده‌سته سوتاوه‌كه‌ى ئه‌بینم دڕنده‌یى خۆمم بیرئه‌كه‌وێته‌وه و ئه‌بینم كه شه‌یتان چی به‌مرۆڤ ئه‌كات بــــــۆیه ئێستاش به‌كوڵ ئه‌گریم به‌ڵكو په‌روه‌ردگارم بمبه
Top
Post a Comment