جۆرج هاریشن له باشورى ئه‌فریقیا به‌هۆى ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كه‌ى نه‌زۆك بوو و به‌كه‌ڵكى كشتوكاڵ نه‌ده‌هات ، هه‌ستا به فرۆشتنى ئه‌و زه‌وییه به كۆمپانیایه‌كى هه‌ڵكه‌ن ته‌نها به 1 جونیه، كاتێك كۆمپانیاكه ده‌ستى كرد به هه‌ڵكه‌ندنى زه‌وییه‌كه و سود وه‌رگرتن لێی، گه‌وره‌ترین كانى ئاڵوتنى له‌نێویدا دۆزیه‌وه كه له جیهاندا وێنه‌ى نه‌بوو، ئه‌و كانه وایلێهات 7،% ی زێری جیهان به‌رهه‌مبهێنىَ.
2-
ساڵى 1696 له بریتانیا شه‌وێك (جوفێنز) كه ئیشى نانه‌وایی ده‌كرد له‌بیریچوو ئه‌و ئاگره كه‌مه‌ى له فرِنه‌كه‌یدا ده‌ستوتێت بیكوژێنێته‌وه ، ئه‌م هه‌ڵه‌یه بووه هۆى سوتاندنى خانوه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها خانووى دراوسێكه‌ى و دواتر سوتاندنى گه‌رِه‌كه‌كانى ده‌وروبه‌ر، ئه‌و رووداوه دواتر ناسرا به (ئاگره گه‌وره‌كه) به‌هۆیه‌وه نیوه‌ى له‌نده‌ن سووتا و هه‌زاران هاولاَتى مردن ، به‌لاَم نانه‌واكه هیچ ئازارێكى پێ نه‌گه‌یشت!
3-
ساڵى 1347 چه‌ند مشكێك چونه نێو كه‌شتییه‌ك كه له‌چینه‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌رِوَیشت، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى كه‌شتیه‌كه بۆ به‌نده‌ری مه‌سیناى ئیتاڵى، مشكه‌كان به‌نێو شاردا تاعونێكیان بلاَوكرده‌وه، ئه‌و تاعونه نیوه‌ى هاولاَتیانى چینى كوشتبوو و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى ئه‌و تاعونه له رێی مشكه‌كانه‌وه بۆ ئیتاڵیه‌كان له‌نێو هه‌موو ئه‌وروپادا بلاَوبوه‌وه‌و له‌ماوه‌ى ده ساڵدا سێ یه‌كى ئه‌وروپاییه‌كان بوونه قوربانى ئه‌و تاعونه.
4-
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌پادشاكانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتیكان بوو به ناكۆكییان، ئه‌و كاته به‌ریتانیا كاسوَلوَكی بوو، پاپا وه‌ك توڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك شوو كرن و ژن هێنانى له به‌ریتانیه‌كان حه‌رامكرد، ئه‌مه‌ش پاشاى كرده حاڵه‌تێكى شڵژانه‌وه، بۆیه بۆ ده‌ربازبوون له‌و كێشه‌یه داواى له میره موسڵمانه‌كانى ئه‌نده‌لوس كرد چه‌ند زانا‌و ده‌مسپییه‌ك بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ریتانیا ببێت به ئیسلام، به‌لاَم ئیسلامه‌كانى ئه‌نده‌لوس داواكه‌ى پادشاى به‌رتانیایان پشتگوێخست و زوو به‌ته‌نگێوه نه‌چوون تا هه‌واڵه‌كه گه‌یشته‌وه پاپاى ڤاتیكان و ئه‌ویش به‌په‌له ناكۆكییه‌كانى چاره‌سه‌ركرد و برِیارى حه‌رامكردنه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
5-
له جه‌نگى (بلاگ الشهد و) و له نزیك فه‌ره‌نسا، موسوڵمانان هه‌مان هه‌ڵه‌ى جه‌نگى (ڕحد)یان دووباره‌كرده‌وه و مه‌یدانی جه‌نگیان به‌جێهێشت و ده‌ستیان كرد به تالاَنكردن و جیاكردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى خۆیان له سوپاى شارلمان، بۆیه موسوڵمانان له‌و جه‌نگه‌دا دۆرِان و هێرشى سوپاى ئیسلام به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ته‌واوه‌تى وه‌ستا
Post a Comment
انقر لرؤية رمز الإبتسامة
لإدراج التعبيرات يجب إضاف مسافة واحدة على الأقل