GuidePedia

0


چیرۆكی ئەو شوێنەی هەموو خڵک ڕووی تێدەکات :
كابرایه‌ك بڕیاریدا بۆ جاری یەکەم چێژی حەرام تاقی بکاتەوە " سواری ئەو فڕۆکەیە بوو کە دەیبات بۆ ئەو شارەی کە بە چێژە جۆراوجۆرەکانیەوە بەناوبانگە .
لە فڕۆکە خانە دابەزی و تەکسیەکی گرت و چاوی لە شوفێرەکە نوقاندو گوتی:
بمبە ئەو شوێنەی کە هەموو خەڵک ڕووی تێدەکات و سەری بە کوشنی ئۆتۆمبیلەکە دادا تا کەمێک بحەسێتەوە
ئەو بیری لە مەیخانەو شەوە سورەکان دەکرووەوە" بیری لای ئەو ئافرەتانە بوو کە تەنیا لە تەلەفزیۆن و ڕووی لا پەڕەکان بینیویانیەتی" خەیاڵی لای ئەو ساتانە بوو کەلەگەڵ ئەم کەسانە بەسەری دەبات.
دوای ماوەیەک لە ڕۆیشتن ئۆتۆمبیلەکە لەناکاو وەستا ئەویش سەیرێکی دەوروبەری کرد......بینی شوێنەکە زۆر سەیرو نامۆیە..! ئەمە هەرگیز لەگەڵ پێشبینیەکانی تێک ناکاتەوە!ئاخر ئەو بەخەیاڵی ئوتێلی پینج ئەستێرە و ئافرەتی شۆخ و شەنگەوە هاتوە"کەچی ئێستا لەبەردەم دەرگایەکی سەیر وەستاوە !
لە شوفێرەکەی پرسی : ئێمە لە کوێین !
شوفێرەکە بەساردی وەڵامی دایەوە:گۆڕستانی شار!
بەتوڕەییەوە هاواری لە شوفێرەکە کردو پێی گوت:من دەمەوێت بچمە شوێنی شەوانەو یانەکان:نەک گۆڕستان !
شوفێرەکە گوتی :بەڵام یانەو شوێنی شەوانە هەموو کەس ڕووی تێناکات"کەچی هەموو خەڵک"بەبێ جیاوازی دێنە گۆڕستان...مەگەر خۆت نەتگوت بمبە ئەو شوێنەی هەموو خەڵک ڕووی تێدەکات !!!!!!
جا بۆیه‌ براكانم ئاگادار بن وه‌ستانی دل له‌ناكاوه‌ heart emoticon

Post a Comment

 
Top