GuidePedia

0

کۆمەڵێك پیاو لەدوکانێکدا دانیشتبوون، ژنێك بەوێدا تێپەڕی و ئاماژەی بۆپیاوێکیان کرد،ئەویش چووە دەرەوەو وتی: فەرموو دادە چیت ئەوێ؟ژنەکە وتی:بۆکارێك هاتووم،گەر بۆم جێبەجێ بکەی 20 لیرەت دەدەمێ.پیاوەکەش وتی:چ جۆرە کارێك؟ژنەکە:ماوەی 10ساڵ مێردەکەم چۆتە دەرەوەو هیچ هەواڵی نیە.منیش ئەمەوێ کەسێك لەگەڵم بێتە لای حاکم و خۆی بکات بە مێردەکەم و لەبەرچاوی حاکم تەڵاقم بدات،چونکە منیش وەکو ژنانی تر پێوستم بەژیانە .پیاوەکە وتی:من لەگەڵت دێمە لای حاکم.کاتێك چونکە بەردەم حاکم، ژنەکە وتی: جەنابی حاکم ئەمە پیاوەکەمە ماوەی 10 ساڵە بەجێی هێشتووم و ئێستاش ئەیەوێ تەڵاقم بدات.حاکمەکە وتی: تۆ مێردی ئەم ژنەی؟پیاوەکە:بەڵێ .حاکم:ئەتەوێ ژنەکەت تەڵاق بدەی؟پیاوەکە:بەڵێ،قوربان .حاکمەکە لەژنەکەی پرسی:تۆ بەم جیابوونەوەیە ڕازیت؟ژنەکە:بەڵێ،ڕازیم .حاکمەکە بەپیاوەکەی وت:ئێستا تەڵاقی بدە.پیاوەکە بەژنەکەی وت:تۆم تەڵاقدا .ژنەکە وتی:جەنابی حاکم ماوەی 10ساڵە ئەم پیاوە لەمن دووربووەو هیچ مەسرەفێکی نەکردووم،ئێستا من داوای هەقی خۆم ئەکەم .حاکم بەپیاوەکەی وت: بۆچی مەسرەفی ژنەکەت نەکێشاوە؟پیاوەکە لەدڵی خۆیدا وتیخوایەگیان چ قوڕێکم بۆخۆم گرتەوە .دواتر بەحاکمەکەی وت: چونکە سەرقاڵ بووم و نەمتوانی مەسرەفی بۆبکەم .حاکم وتی:باشە،ئێستا تۆدەبێ 2هەزار لیرە بدەیتە ژنەکەت !!پیاوەکە لەدڵی خۆیدا وتی(ئێستا ئەگەر ئەڵێم ئەمە ژنم نیە،بەندم ئەکەن و لێم ئەدەن ) ،وتی:جەنابی حاکم من پارەکە ئەدەم .ژنەکە 2 هەزار لیرەی لەپیاوەکە سەندو دواتر لەدەرەوە وتی: فەرموو ئەوە 20 لیرەکە کە پێم وتی: ئەگەر کارەکەم جێبەجێ بکەی دەتدەمێ .***خۆت مەخەرە ناو کارێکەوە کەهیچ هەواڵێكت لێی نیە .

Post a Comment

 
Top