دۆزینه‌وه‌ى كۆنترین " بیور" له جیهاندا
شوێنه‌وارناسان له ناوچه‌یه‌كى دووره ده‌ست له باكوورى ئۆسترالیا، توانییان سه‌ركه‌وتن له دۆزینه‌وه‌ى "بیورێك" كه له به‌رد دروستكراوه و مێژووه‌كه‌ى بۆ 35 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه به‌ده‌ست بهێنن.
كارى لێگه‌رانى ئه‌و شوێنه‌وارناسانه له ناوچه‌ی دووره ده‌ستى " ئارنهم" كه ناوچه‌یه‌كى پیرۆزى خه‌ڵكانى ره‌سه‌نى ئه‌و ناوچه‌ییه و توانییان " بیورێك "ى به‌ردین كه چه‌ند وێنه‌یه‌كى نیگاركراوى له سه‌ر نه‌قشێندراوه ، بدۆزنه‌وه ، كه به ووته‌ى شوێنه‌وارناسان ئه‌و بیوره به كۆنترین بیور له جیهاندا به ژومار دێت.
تا ئێستا شوێنه‌وارناسان پێیان وابوو كه مێژووى دروستكردنى " بیوره‌كان" بۆ 20 تا 30 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه له ناوچه‌یه‌ك له ئه‌وروپا و له‌كۆتایی سه‌رده‌مى سه‌هۆڵبه‌ندان و له‌گه‌ڵ زۆربوونى دانیشتووان و زۆربوونى دارستانه‌كاندا دروستكراون ، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و "بیوره" ئه‌و بۆچوونانه هه‌مووى ره‌د ده‌كاته‌وه‌و شوێنه‌وارناسان به نیازن لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له سه‌ر ئه‌و "بیور" و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌وتى شوێنى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و بیوره ئه‌نجام
بده‌ن.
Post a Comment
انقر لرؤية رمز الإبتسامة
لإدراج التعبيرات يجب إضاف مسافة واحدة على الأقل